بڕوانامە خولی هۆشیارکردنەوه بەخشرایه فەرمانبەرانی کاروباری مین

بڕوانامە خولی هۆشیارکردنەوه بەخشرایه فەرمانبەرانی کاروباری مین
دەزگای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاری پەیوەست بە مین (UNMAS) بروانامەی بەسەر چواردە فەرمانبەری دەزگای گشتی بو کاروباری مین لە کوردستان/عێراق (IKMAA) دابەش کرد پاش تەواوکردنی خولی بەڕێوەبردنی بەرنامەی ھۆشیارکردنەوە و یارمەتیدانی قوربانیان کە بە پاڵیشتی دارایی حکومەتی ژاپۆن ئەنجام درا وەکو ئاوەڕلێدانەکی مرۆیی.



خولی راھێنانە لە ماوەی سێ ھەفتەدا بە مەبەستی بەھێزکردنی تواناکان ھاوتا لەگەڵ پێوەرە نێودەولەَتیەکانی کاروباری مین (IMAS) بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەی ھۆشیارکردنەوە و یارمەتیدانی قوربانیان خولەکە ھەم زانیاری سیۆری و ھەم راھێنانی کردەیی لە خۆگرتبوو بۆ پلاندانان و رێکخستنی بەرنامەکان ھەروەھا بۆ ھەماھەنگکردنی لەگەڵ ئەو ھاوبەشە جیاجیایانەی لە کاروباری میندا کاردەکەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر و کارامە بەرنامە کان بەڕێوەببەن و پێشکەشی بکەن. وەکو پێشبینی کراوە دەزگای مین مەبەستێتی زیاتر بەشدار بێت لە بەھاناوە چوونی مرۆیی لە بەرنامەی کاروباری میندا.



"سەربەست ئەمین ناسر" بەرپرسی بەشی راھێنان لە دەزگای گشتی بۆ کاروباری مین لە کوردستان/عێراق (IKMAA) پێشبینی ئەوە دەکات کە بەشداربوان زانیاریە وەرگرتووەکانیان لە بواری کارەکانیان بە کاربھێنن.



"بیار لومالین" بەرێوەبەری بەرنامەی دەزگای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاری پەیوەست بە مین گوتی: "ژاپۆن هەمیشه پاڵپشتەکی بنەڕەتی بووە بۆ کاری پەیوەست بە مین لەسەر ئاستی جیھان"، ھەروەھا پاڵپشتی ژاپۆنی بە نرخ راگرت بە مەبەستی کەمبوونی مەترسی تەقینەوە لە عێراق.



"فومیو ئیوای" بالوێزی ژاپۆن لە عێراق ھەلۆێستی خۆی راگەیاند بۆ ئەم ھەموو کارانەی کە کراوە لەلایەن دەزگای گشتی بۆ کاروباری مین لە کوردستان/عێراق (IKMAA)، بۆ کەمکردنەوەی ترسی بۆمبە نەتەقاوەکان (UXOs) و مین و بۆمبە تازە دروستکراوەکان (IEDs) ھەروەھا رای خۆی دەربڕی بۆ بەشداربوان کەوا خوازیارە ئەوەی لە خولەکە فێری بوون ئەوا بڵاوی بکەنەوە بۆ کەسانی دەور و بەریان.

Payamner-
Top