ئه‌مڕۆ بۆ توركیا ناخۆشترین رۆژه
ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی شاره‌كانی توركیا رێوڕه‌سمی تایبه‌ت بۆ یادكردنه‌وه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی ئه‌تاتورك ئه‌نجام ده‌درێت و به ملیۆنان دۆلاریش بۆ ئه‌و یاده خه‌رج ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری توركیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌چنه سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورك و چه‌پكه گوڵی وه‌فا له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی داده‌نێن.
ره‌نگه ئه‌و یاده بۆ زۆرێك له كوردانی باكوور خۆش بێت، چونكه ئه‌تاتورك بۆ ئه‌وان پیرۆز نییه و به سه‌رۆكێكی ده‌زانن هیچ شتێكی بۆ كورد نه‌كردووه، ته‌نیا بیری له تورك كردووه‌ته‌وه و كۆمارییه‌كه‌یشی هه‌ر بۆ تورك دامه‌زراندووه و كوردی وه‌ده‌رناوه. به‌ڵام بۆ تورك پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، ئه‌وان به حوزنه‌وه یادی ساڵیادی كۆچی دوایی ئه‌تاتورك ده‌كه‌نه‌وه.
مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له ساڵی 1881 له‌دایكبووه و له 10_11_1938 كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌و دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیایه و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری توركیایه.
ئه‌تاتورك ماوه‌ی 15 ساڵ سه‌رۆك كۆمار بووه و توانی له‌و ماوه‌یه‌دا خۆشه‌ویستی تاكی تورك بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات و، ته‌نانه‌ت نه‌وه دوای نه‌وه‌ش ئه‌تاتوركیان له لا پیرۆزه.
Bas News-
