بۆچى "زی سیمبسۆنز" پێش 16 ساڵ پێشبینی بردنه‌وه‌ى تره‌مپى كرد؟
ئه‌و زنجیره كارتۆنییه له ساڵى 2000 پێشكه‌شكرا، كه تیایدا كه‌سایه‌تى تره‌مپ ده‌رده‌كه‌وێت و خۆكاندیدكردنى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا، ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
مات گرۆنینگ، ته‌مه‌ن 62 ساڵ، بۆ ڕۆژنامه‌ى "گاردیان"ـى به‌ریتانى، ڕاى گه‌یاند :" ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیكردنى تره‌مپ، بابه‌تى گاڵته‌ئامێزى زۆرى لێ ده‌بێته‌وه، چونكه له هه‌موو ڕووه ترسناكه‌كانییه‌وه، سه‌یره".
له‌یه‌كێك له ئه‌لقه‌كاندا كه‌سایه‌تى "لیزا سیمبسۆن" ده‌رده‌كه‌وێت، كه له ڕووی سیاسییه‌وه ده‌ناسرێت و سه‌رده‌كه‌ویت بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا و پۆسته‌كه له دۆناڵد تره‌مپ وه‌رده‌گرێت دواى ئه‌وه‌ى وڵاته‌كه ده‌گه‌یه‌نێته لێوارى داڕووخان، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ده‌خرێته‌ڕوو، كه بارى ئابوورى ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌مى تره‌مپ زۆر داڕماوه.
Bas News-
