بەهۆی ترامپەوە بەهای دراوی روسیا بەرز بووەوە
دوابەدوای دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ بەسەرۆكی ئەمەریكا، دراوی بۆرسەی RTSی رووسیا کە مامەڵە لەگەڵ دۆلار دەکات بەرێژەی ٢.٦٪ بەرز بووەوە و بۆرسەی مۆسکۆش بەرێژەی ٢.٥٪ بەزربوونی بەخۆوە بینیوە.
بەھۆی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەمریکا، بە پێچەوانەی دابەزینی نرخی نەوت، روبلەی رووسی لە بەرامبەر دۆلاردا بە ٦٣.٤٧ مامەڵەی لەگەڵ کرا و لە بەرامبەر یۆرۆشدا بە ٦٩.١٧ مامەڵەی لەگەڵ کرا.
شرۆڤەکارە ئابوورییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە لەگەڵ سەرکەوتنی ترەمپ لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و دروستبوونی ئەگەری نەرمی لە پەیوەندییەکانی رووسیا و ئەمریکا و کەمبوونەوەی مەترسی ژئۆپۆلیتیک، ئاماژە بە کەشێکی ئەرێنی بۆ بازارەکانی دراوی رووسیا دەکرێت.
شرۆڤەکارەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە لە ئەگەری دروستبوونی ئاماژەیەکی بچووک بۆ کەمکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر رووسیا، ئەوە کاریگەری زۆری لەسەر بازارەکانی دراوی رووسیا دەبێت و راشیدەگەیەنن کە ھاوکات کاریگەری لەسەر بازارەکانی نەوتیش دروست دەکات.
