ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی توركیا بایكۆتی هه‌ده‌په ده‌كه‌ن
تا ئێستە به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بایكۆت له‌سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن له میدیاكانه‌وه داوه‌ت بكرێن، به‌ڵام هیچ میدیایه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی توركیا هیچ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هه‌ده‌په داوەت ناكات.
دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په ده‌ستگیر كران و 7 ئه‌ندام په‌رله‌مانی دیكه‌شیان به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هاوكاری په‌كه‌كه ده‌كه‌ن خرانه زیندانه‌وه، ئیدی به‌رنامه سیاسییه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی توركیا تایبه‌ت كراوه به ئاینده‌ی هه‌ده‌په له توركیا، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ده‌په یان ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هه‌ده‌په ده‌وات بكرێت.
بۆ نمونه له به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان ئه‌وانه‌ی داوه‌ت ده‌كرێن به ئاره‌زووی خۆیان باس له ئاینده‌ی هه‌ده‌په ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌ی هه‌ده‌په‌ی لێ بێت، ئه‌مه‌یش هه‌ده‌په‌ی نیگه‌ران كردووه.
دادگای توركیا به‌فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په‌ی له‌ناو په‌رله‌مان قه‌ده‌خه كردووه، بۆیه تاكه رێگه بۆ گه‌یاندنی په‌یامی هه‌ده‌په تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستە نازانرێت بۆچی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی توركیاوه بایكۆت كراون.
مه‌رال دانش ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا كه له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه بڵاوی كرده‌وه، ره‌خنه له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی توركیا ده‌گرێت به‌وه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په‌ی لێ بێت باس له ئاینده‌ی هه‌ده‌په ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا زۆر عه‌یبه بۆ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی توركیا بوێری ئه‌وه‌یان نییه ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هه‌ده‌په داوه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام كه‌سانێك ده‌هێنن قسه له‌سه‌ر هه‌ده بكات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شاره‌زایی له‌سه‌ر هه‌ده‌په نییه و بۆشی نییه قسه له‌سه‌ر هه‌ده‌په بكات.
Bas News-
