داعش یه‌كێك له دێرینترین كڵێساكانى مووسڵ ده‌ڕووخێنێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى ڕاى گه‌یاند :" داعش كڵێساى ساعهى له ناوه‌ڕاستى شارى مووسڵ به شوفڵ ڕووخاند".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ ماڵپه‌رى "شه‌فه‌ق نیوز" ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ساعه، نازناوى كڵێساى "لاتین" یان "باوكانى دۆمه‌نیكان"ـه، كه كڵێسای مه‌سیحییه كاسۆلیكهكانه و ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كى ساعه له شارى مووسڵ.
ئه‌و كڵێسایه به‌یه‌كێك له كۆنترین كڵێساكانى پارێزگاكه داده‌نرێت، كه هاوكات شوێنه‌وارێكى دێرینیش بوو، پێشتریش هه‌واڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى كڵێساكه له نیسانى ڕابردوو، ڕاگه‌یه‌ندرا.
bas news-
