مافیاى دزینی ته‌ل و مهحاویلهى كاره‌با له‌ناوچه ڕزگاربووه‌كان په‌یدا ده‌بێت
سه‌رچاوه‌یه‌كى حكوومى به‌رپرس له پارێزگاى ئه‌نبار، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه، ئاشكراى كرد، مافیاكانى دزینى مس و ته‌ل و محاویله‌ى كاره‌با له ناوچه ڕزگاربووهكانى پارێزگاكه بڵاوه‌یان كردووه و دواتر دزراوه‌كان به كۆمپانیا ئه‌هلییه‌كان ده‌فرۆشنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له پارێزگاى ئه‌نبار، به ئاژانسى هه‌واڵى (باس‌نیوز)ـى ڕا گه‌یاند :" شار و شارۆچكه ڕزگاركراوهكانى ئه‌نبار كه به‌م دواییانه له داعش پاككرانه‌وه، تیایاندا مافیایه‌كی مه‌ترسیدار بۆ دزینی مس و ته‌ل و محاویله‌ى كاره‌با په‌یدا بووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه دواى دزینى ئه‌و پێداویستییانه، له بازاڕى ڕه‌شدا به بازرگانى تایبه‌ت و كۆمپانیا ئه‌هلییه‌كانى ده‌فرۆشنه‌وه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه له‌لایه‌ن به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانى كاره‌با و حكوومه‌ته ناوخۆییه‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه، تاوانى ئه‌و مافیانه په‌رده‌پۆش ده‌كرێت، كه زۆرێك له‌و ته‌لى كاره‌با و كێبڵانه له ماڵى هاووڵاتیان ده‌دزرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه فهرمانگهكانى كاره‌با ته‌ل و محاویله‌ى كاره‌بایان تیادا نه‌ماوه، هاوكات تۆڕى گه‌یاندنى وزه‌ى كاره‌باش له ناوچه ڕزگاركراوه‌كان به‌تایبه‌ت له ڕومادى و فه‌لووجه، به‌ته‌واوه‌تى تێك دراوه.
Bas News-
