دواى تره‌مپ عێراق باڵیۆزى خۆى له ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا ده‌گۆڕێت
سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاوی كرده‌وه، فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، پێشوازی كرد له هه‌ردوو باڵیۆزی نوێی عێراق له ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ریه‌ك له فه‌رید یاسین، ده‌بێته باڵیۆزى عێراق له واشنتۆن و زیا ده‌باس، ده‌بێته باڵیۆزى عێراق له به‌رلین.
مه‌عسووم، له دیداره‌كه‌دا، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا، به‌و پێیه‌ى دوو وڵاتى دۆستن بۆ عێراق و پشتیوانى گه‌لى عێراقییان له جه‌نگى دژ به داعش كردووه و له ڕووی سه‌ربازى و مرۆییه، هاوكارییان پێشكه‌ش كردووه.
پێشتر لوقمان فه‌یلی، باڵیۆزی عێراق بوو له واشنتۆن، هاوكات حسێن مه‌حموود خه‌تیب، باڵیۆزى عێراق بوو له به‌رلین.
Bas News-
