بەوێنەوە... ئاواره‌كانی موسڵ خۆیان لەگەڵ ژیانی دەرەوەی دەسەڵاتی داعش ده‌گونجێنن
ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌نێو موسڵ و ده‌وروبه‌ری بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان هاتوون و له كه‌مپه‌كانی وه‌كو حه‌سه‌ن شام و خازر جێگیر كراون، خۆیان له‌گه‌ڵ ژیانی نوێیاندا ده‌گونجێنن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و راستییه تێبگه‌ن كه ئیدی ژیان جۆرێكی دیكه‌یه.
خۆراك و خوارده‌مه‌نی خه‌می سه‌ره‌كی ئه‌و ئاوارانه‌ن كه له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام جێگیر كراون و رێكخراوی بارزانیش رۆژانه ژه‌مه خۆراك بۆ زیاتر له هه‌زار كه‌س ئاماده ده‌كات.
له‌نێو كه‌مپی حه‌سه‌ن شام ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن خۆراكه، ئه‌وان سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ند رێكخراوێكی بیانی و نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستان كه دیارترینیان رێكخراوی خێرخوازی بارزانی نه‌مره یارمه‌تی ده‌درێن به پێدانی خۆراكی وشك و هه‌روه‌ها له رۆژێكدا دوو ژه‌م خواردنیشیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌میر سێودین له نێو چێشتخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی رێكخراوی خێرخوازی بارزانی له گوندی حه‌سه‌ن شام كه نزیك به 40 كیلۆمه‌تر له شاری هه‌ولێره‌وه دووره سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین چێشتلێنه‌ر و هاوكارانی رێكخراوه‌كه ده‌كات و ئه‌وان كه ئێمه‌یان برده نێو خانووه‌كه له‌وێ چه‌ندین مه‌نجه‌ڵی گه‌وره‌یان دانابوو و هه‌مووی پڕبوون له برنج و فاسۆڵیا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر نانیش هه‌بوون كه ئاماده‌كرابوون بۆ ئه‌وه‌ی پێش كاتژمێری یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌و نزیكه‌ن له هه‌ردوو كه‌مپی حه‌سه‌ن شام و خازریش كه خه‌ڵكی مووسڵ و ده‌وروبه‌ریشی له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌میر گوتی رۆژانه خواردنی له‌نێوان هه‌زار بۆ هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س ئاماده ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی یه‌كه‌م رۆژیان بێت بۆ ئه‌و دوو كه‌مپه بهێنرێن خواردنی گه‌رمیان بۆ ئاماده ده‌كرێت.
ئه‌و گوتیشی رۆژانه خۆراك ده‌درێت به ئاواره‌كان، ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وان خۆراكی وشكیش وه‌رده‌گرن، ئێمه‌ش خۆراكیان بۆ ئاماده ده‌كه‌ین.
له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام هه‌زاران كه‌س كه سه‌دان خێزان ده‌بن ده‌ژین، به‌شێكیان چه‌ند رۆژێكه لێره‌ن و به‌شێكشیان زیاترن، لێره ئاواره‌كان ئیتر تێگه‌یشتوون كه ژیانێكی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ن پاش هه‌ڵاتن له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، بۆیه ژیانی ئێره ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌وان ئازادن.
یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی ماڵی له قه‌زای تلكێفه و به قسه‌ی خۆی نزیك به هه‌شت رۆژه له‌و كهمپهیه، گوتی "گرنگ ئه‌وه‌یه له‌ده‌ستی داعش رزگارمان بوو، لێره هاوكاریمان ده‌كرێت و زۆریش ئازادین، هیچ نه‌بێت چه‌كدارانی داعش له ئێمه‌وه دوورن".
لێره هه‌ر خێزانه و سه‌رقاڵی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیه‌تی، كه‌سانێك ده‌بینرێن خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و خێوهتهن كه ئیتر بۆ ئه‌وان خانوویه‌كه، هه‌ندێكیش له سه‌ره‌دان بۆ وه‌رگرتنی ژه‌می خواردن، هه‌ندێكیش ریش و سه‌ریان ده‌تراشن و ئیدی مالئاوایی له‌و ریشه ده‌كه‌ن كه چه‌ندین مانگه به‌زۆر پێیان ده‌هێڵدرێته‌وه، مناڵان‌یش له‌به‌رده‌م زوومی كامێراكاندا ته‌نها پێكهنییان هه‌یه، ئه‌مان به‌شێكیان له‌خه‌می خواردن و كێك و دروستكردنی شتێكن بۆ ئه‌وان ببێته یاری.
Bas News-
