وه‌زیری به‌رگرى توركیا بۆ باڵیۆزى عێراق له ئه‌نقه‌ره: ڕ‌ازى نین pkk له شنگال بن
فكری ئیشیق، وه‌زیری به‌رگرى توركیا، له‌كاتى پێشوازیكردنى له هیشام عه‌لاوى، باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره، ڕای گه‌یاند :" توركیا ڕ‌ازى نابێت پارتى كرێكارانى كوردستان له شنگال بن".
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا، كه ئاژانسى ئه‌نادۆلۆى توركی بڵاوی كردوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه دیداره‌كه له‌سه‌ر داواى باڵیۆزی عێراق بووه و تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی ورد تاوتوێی پێشهاته نوێیه‌كانى عێراقیان، كردووه.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، هه‌ردوولا باسیان له‌وه كردووه، كه نابێت گه‌ریلاكانى pkk و ئه‌و چه‌كدارانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌و پارته‌وه هه‌یه، دژ به هه‌ردوو وڵات چالاكی ئه‌نجام بده‌ن، یان له شنگال بڵاوه‌یان پێبكرێت.
وه‌زیری به‌رگرى توركیا، ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و سه‌ربازانه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستى سه‌ربازه توركییه‌كان له سه‌ربازگه‌ى باشیك مه‌شقیان پێكراوه، ئه‌ركیان پاككردنه‌وه‌ى عێراق ده‌بێت له داعش و هه‌ر گرووپێكى توندڕه‌وى دیكه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه هه‌ردوولا بۆچوونه‌كانیان له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى "هیچ كێشه‌یه‌ك نییه قابیلى چاره‌سه‌ر نه‌بێت" هاوشێوه بووه، ئه‌گه‌ر دیدارى ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا هه‌بێت.
ئیشیق، به ئاشكرا ئه‌وه‌شى گوتووه، كه هه‌ركات ئاسایشی عێراق سه‌قامگیر بوو، ئه‌وكات پێویستییان به‌وه نابێت سه‌ربازگه‌یان له باشیك بمێنێته‌وه.
حكوومه‌تى عێراق له چه‌ندین بۆنه‌دا، ئه‌وه‌ى دووپاتكردووه‌ته‌وه، كه ڕ‌ازى نین به مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى توركیا له باشیك و داواى كشانه‌وه‌ى ئه‌و هێزه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌و داوایه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ناكۆكیی دیپلۆماتى له نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره در‌و
Bas news-
