سەرۆكی پەرلەمان داوای نەخشەڕێگەی بەڕێوەبردنی موسڵ دەكات
جبووریرایگەیاند كە پێویستە نەخشە رێگەیەك دابنرێت بۆ قۆناخی دوای كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ. ئاماژە بەوەش دەكات كە بەمەبەستی لێپرسینەوە لەگەڵ ژمارەیەك وەزیر و سەرۆكی دەستە سەربەخۆكان، چوار داواكاری پێشكەشی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران كراوە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، جبووری بەپێویستی زانی كە هێزێكی ئەمنی لە دانیشتوانی ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان پێكبهێنرێت تا خۆیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكانیان بگرنە ئەستۆ و گوتیشی "شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ زۆر دەخایەنێت".
سەلیم جبووری داواشی كرد كە پێویستە نەخشە رێگەیەك دابنرێت بۆ قۆناغی داوای كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ.
جبووری دووپاتی كردەوە كە دەبێت بۆ سەرجەم هێزە چەكدارەكان یەك فەرماندە هەبێت كە ئەویش سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، حەیدەر عەبادییە.
Bas News-
