مه‌سرور بارزانی: نابێت گرووپه چه‌كداره ناڕه‌سمییه‌كان رۆڵیان له مووسڵی دوای داعش هه‌بێت
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، رایگه‌یاند، نابێت گرووپه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی سه‌ربازیی عێراق رۆڵیان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و قۆناخی دواتردا هه‌بێت.
مه‌سرور بارزانی، ئه‌مڕۆ 10ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016، له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ ستیڤن تاونسێند، فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی شه‌ڕی دژی به داعش، جه‌ختی له دابینكردنی هاوكاری و پێداویستی سه‌ربازی زیاتر بۆ هێزی پێشمه‌رگه كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاماژه به هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق كرا و به هۆكاری سه‌ره‌كی پێشڕه‌وییه كاریگه‌ره‌كان به‌ره‌و مووسڵ وه‌سفكرا.
k24-
