زنجیره كارتۆنێك 16 ساڵ به‌ر له ئێستا پێشبینی كردبوو ترامپ ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا
له حه‌لقه‌ی رۆژی 19 ئاداری 2000 له ژێر ناوی "به‌شی دووه‌می ئاینده"، كه‌سایه‌تییه‌كی كارتۆنی به‌ناوی "لیزا" له كۆشكی سپییه وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2030 شوێنی سه‌رۆكی پێشوو، ترامپ گرتووه‌ته‌وه، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و پێویسته چاره‌سه‌ری بكات و ده‌شڵێت وه‌ك ده‌زانن ره‌وشێكی خراپی دارایی بۆ ئێمه به میرات ماوه.
دان گرینی نووسه‌ری زۆریك له حهلقهكانی زنجیره كارتۆنی "خێزانی سیمپستۆن" ده‌ڵێت، پێدانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به ترامپ له‌م كارتۆنهدا له چوارچێوه‌ی "هۆشداری ئه‌مریكا" بووه و پێشی وایه ئه‌مریكییه‌كان به‌ره سه‌رشێتی ده‌ڕۆن.
k24-
