بەبێ ڕاگەیاندنی پێشوەختە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دەستی پێ کرد
بەپێی زانیارییەكان مووچەی 14 لیوا، 5 فەوج و بنكەكانی مەشقی وەزارەتی پێشمەرگە كە مووچەكانیان لە لایەن ئەمریكا دابین دەكرێت و ئەمرۆ مووچەكانیان پێدراوە.
لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، ڕای گەیاند: "ئەو مووچەیەی دراوە لەو پارەیە دراوە کە ئەمەریکا بۆ پێشمەرگە تەرخانی دەكات".
بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، گوتیشی: "كۆی پارەكەی ئەمریكا 415 ملیۆن دۆلارە، ئەو 415 ملیۆن دینارە مانگانە بە شێوەی بەش بەش دێتە كوردستان و دەخرێتە سەر حیساب بانكی".
بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەکانی 70 و 80 دابەش بكات.
باسنیوز
