مەسرور بارزانی: نابێت گرووپە چەکدارییەکانی دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان ڕۆڵیان لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ ھەبێت
بەپێی ڕاگەیاندراوێک، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10\11\2016، مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەڕاڵ ستیڤن تاونسێند، فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی شەڕی دژ بە داعش کردووە و لەدیدارێکدا شەڕی تیرۆریستانی داعش و پەرەسەندنە سەربازییەکان لە ناوچەکە تاوتوێ کراون و تیشک خراوەتە سەر پێشڕەوی و کاریگەریی ھەماھەنگیی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ.
ھەر لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی ڕای گەیاندووە: “نابێت گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی دامەزراوە ڕەسمییەکانی سەربازیی عێراق، ڕۆڵیان لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ و قۆناغی دواتردا ھەبێت و جەخت لە دابینکردنی زیاتری پێداویستییە سەربازییەکانی ھێزی پێشمەرگە کرایەوە”.
باسنیوز
