پشتیوان سادق: دواكهوتنی خوێندن لە سنووری سلێمانی ببێت بە دوومانگ قەرەبوو ناکرێتەوە
وەزیری پەروەردەی حكوومهتی ھەرێمی کوردستان (پشتیوان سادق) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و چەند ڕێکخراوێک بە پێی توانای دارایی خۆیان ھاوکاری مامۆستایان دەکەن، تایبەت بۆ ئەو مامۆستایانەی ھاتووچۆدەکەن بۆ قوتابخانە دوورە دەستەکان."
وەزیری پەروەردە گوتیشی: "ھەربڕیارێک بدرێت بۆ ھەژمارنەکردنی ساڵی خوێندن تەنیا بۆ ئەو شوێن و قوتابخانەییە کە دوومانگ زیاتر دەوام ناکەن، لە سنووری سلێمانی دەوام نەکردن بووبە دوو مانگ قەرەبوو ناکرێتەوە، بۆیە بایکۆت چارە سەر نیە، بۆ دەوام نەکردن و بە فیڕۆچوونی ساڵێکی خوێندن."
KDP
