پشتیوان سادق: دواكه‌وتنی خوێندن لە سنووری سلێمانی ببێت بە دوومانگ قەرەبوو ناکرێتەوە

 پشتیوان سادق: دواكه‌وتنی خوێندن لە سنووری سلێمانی ببێت بە دوومانگ قەرەبوو ناکرێتەوە
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، خوێندن لە ھەر ناوچەیەک بووبە دوومانگ دەوام نەکردن، ھەژمارناکرێت تەنیا بۆ ئەو قوتابخانەیەی خوێندنی تیا نەکراوە، حکوومەتی ھەرێمیش بە پێی دارایی خۆی ھاوکاری مامۆستایان دەکات.

وەزیری پەروەردەی حكوومه‌تی ھەرێمی کوردستان (پشتیوان سادق) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و چەند ڕێکخراوێک بە پێی توانای دارایی خۆیان ھاوکاری مامۆستایان دەکەن، تایبەت بۆ ئەو مامۆستایانەی ھاتووچۆدەکەن بۆ قوتابخانە دوورە دەستەکان."

وەزیری پەروەردە گوتیشی: "ھەربڕیارێک بدرێت بۆ ھەژمارنەکردنی ساڵی خوێندن تەنیا بۆ ئەو شوێن و قوتابخانەییە کە دوومانگ زیاتر دەوام ناکەن، لە سنووری سلێمانی دەوام نەکردن بووبە دوو مانگ قەرەبوو ناکرێتەوە، بۆیە بایکۆت چارە سەر نیە، بۆ دەوام نەکردن و بە فیڕۆچوونی ساڵێکی خوێندن."










KDP
Top