سەعدی پیرە: چاوەڕێی دەست پێ کردنەوەی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان دەکەین

 سەعدی پیرە: چاوەڕێی دەست پێ کردنەوەی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان دەکەین
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باس لە قەیرانی دارایی لە کوردستان دەکات و پێی وایە، هۆکارەی سەرەکیی چارەسەر کردنی ئەو قەیرانە، باشترکردنی پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەولێرە.



سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ڕاگەیاندنی فەرمیی حزبەکەیەوە ئاماەژەی بەوە داوە: “هەوڵەکانی ئاسایی کردنەوەی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، بۆ دەست پێ کردنەوەی کۆبوونەوەکان، بە ئامانجی گەیشتن بە کەناری لەیەکتر گەیشتن و چارەسەری کێشە سیاسی و یاساییەکان”. جەختیشی لەوە کردووەتەوە: “چاوەڕوان دەکەین کە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان دەست پێ بکاتەوە".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، باسیشی لە قەیرانی دارایی کردووە و ئاماژەی بەوە داوە: “پێویستە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا باشتر بکەینەوە، چونکە باش بوونی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا، چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەردوولا، بەشێکی گرنگ دەبێت لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی قەیرانی دارایی".





باسنیوز
Top