له باشیك؛ پێشمه‌رگه كوژرانی 12 چه‌كداری داعشی راگه‌یاند
به‌وته‌ی دوو فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له باشیك بۆ خه‌ندان، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش هه‌وڵیانداوه له باشیكه‌وه به‌ره‌و موسڵ هه‌ڵبێن و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كوژراون، هه‌روه‌ها چوار چه‌كداری دیكه‌ی داعش خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
لیوا به‌هرام عه‌لی یاسین، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له‌باشیك گوتی ئه‌مڕۆ 16 چه‌كداری داعش ویستویانه له‌ناو باشیك رزگاریان ببێت و بڕۆن به‌ره‌و موسڵ، پێشمه‌رگه‌ش رووبه‌رویان بونه‌ته‌وه، له‌ئێستادا ته‌رمی هه‌موویان له‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دایه".
وتیشی "كاتژمێر 3:30 خوله‌كی به‌یانی تاوه‌كو كاتژمێر 6ی به‌یانی شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه‌و 12 چه‌كداریان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كوژراون كاتێك روبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه، چوار چه‌كداری تریشیان خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه".
به‌وته‌ی لیوا به‌هرام، ئه‌و چه‌كدارانه له‌ناو باخ و تونێله‌كانی باشیكدا خۆیان حه‌شارداوه‌و ویستویانه خۆیان بگه‌یه‌ننه موسڵ، به‌ڵام پێشمه‌رگه روبه‌روویان بونه‌ته‌وه، هه‌مویان چه‌كی سوكیان پێبووه‌و ویستویانه له‌نزیك مه‌فره‌قی دهرهاویش-ه‌وه بڕۆن بۆ موسڵ، به‌ڵام هێزه‌كانی لیوای 7ی پێشمه‌رگه رووبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه.
خه‌ندان
