وەزارەتی ناوخۆ سەردار قادر وەک جێگری پارێزگاری سلێمانی دەهێڵێتەوە
لەو نووسراوەدا کە ژمارە 18125 لە 9\11\2016 دەرچوووە، ئاماژە بەوە دراوە: "پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 6ی ساڵی 2009 و بە پشت بەستن بە فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران/ نووسینگەی جێگری سەرۆک، ژمارە 4587 لە 1\11\2016، بڕیارمان دا بە پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ د. ئاسۆ فەرەیدوون عەلی ئەمین، پارێزگاری سلێمانی بۆ ماوەی یەک ساڵ و ڕاسپاردنی سەردار قادر عەلی، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری ھونەری، بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری پارێزگای سلێمانی بە سیفەتی (جێگری پارێزگاری سلێمانی)، سەرەڕای کارەکانی خۆی تا تەواوبوونی مۆڵەتی پارێزگاری سلێمانی".
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە ڕاسپاردنی سەردار قادر، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری ھونەری، بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری پارێزگای سلێمانی، ھیچ کارتێکردنێک ناکاتە سەر ئەو دەسەڵاتانەی کە پێشتر بە عومەر ئەحمەد ئەمین، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی دراوە، بە مەرجێک ”پێچەوانەی بەیانی ژمارە 12ی ساڵی 2016 نەبێت".
باسنیوز
