وەرگەڕانی پاسی زیارەتکارانی کەربەلا لە ئێران ٢٨ کوژراوی لێکەوتەوە

وەرگەڕانی پاسی زیارەتکارانی کەربەلا لە ئێران ٢٨ کوژراوی لێکەوتەوە

پاسێکی هەڵگری زیارەتکارانی کەربەلا لە شاری یاسووجی پارێزگای "کۆهگۆلیۆیە و بویر ئەحمەد"ی نێوەندی ئێران ٢٨ کوژراوی لێکەوتەوە.



ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان‌کردەوە، پاسەکە هەڵگری زیارەتکەرانی شاری یەزد بەرەوە سنووری شەلەمچەی باشووری عێراق بووە و ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە جادەی ئۆقلید بۆ یاسووچ وەرگەڕاوە.

بە پێی ئاخرین ئامارەکان لەم رووداوەدا ٢٨ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢١ کەسیش بریندار بوونە.

سەرۆک‌کۆماری ئێران، حەسەن رۆحانی لە ئەکاونتی تویتەری خۆیدا بە بۆنەی ئەم رووداوە سەرەخۆشیی کردووە.

چەند ساڵێکە لە سەروبەندی چلەی ئیمام حوسێن، ئیمامی سێهەمی شعە دوازدە ئیمامییەکان، زیاتر لە یەک زیارەتکاری ئێرانی لە باشوور عێراق زیارەتی مەزارگە پیرۆزەکانی ئیمامانی شیعە دەکەن.
Payamner-
Top