دەزگای بارزانی، هاوكاریی گەیاندە چیای شنگال، شێخان و كەمپی خازر

   	 	 دەزگای بارزانی، هاوكاریی گەیاندە چیای شنگال، شێخان و كەمپی خازر
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە چوار چالاكیی جیادا و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، بەرنامەی جیهانی خۆراك WFP، رێكخراوی نێودەوڵەتیی ئارامی بۆ فریاكەوتن و هاوپەیمانی جیهانی مەسیحی و موژدەبەخشەكان، هاوكاریی گەیاندە چیای شنگال، شێخان و كەمپی خازر.



2475 خێزانی ئێزدی جلوبەرگ و پێداویستی وەردەگرن

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، لە كۆمەڵگاكانی زورافا و كوهبل و یورك و خانەسوور جلوبەرگ و پێداویستیی پاككەرەوەی بەسەر 2475 خێزانی ئاوارەی ئێزدیدا دابەش كرد.

رۆژی 9/11/2016 لە میانی دابەشكردنە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەكانی سەر چیای شنگال و كۆمەڵگاكانی دەوروبەری، بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقی لە هەڵمەتێكی هاوبەشدا جلوبەرگی زستانە و پێداویستیی پاككەرەوەیان بەسەر 2475 خێزانی ئاوارەی ئێزدی لە كۆمەڵگاكانی زورافا و كوهبل و یورك و خانەسوور و گوندی ئەدیكادا دابەش كرد.

شایانی باسە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر چیای شنگال ئۆفیسێكی تایبەت بە هاوكاریكردنی ئاوارەكانی سەر چیا و دەوروبەری كردووەتەوە و رۆژانە خۆراك و پێداویستیی ئاوارەكان دابین دەكات.
kdp-
Top