مەحموود عوسمان: پەیەدە هەرپەکەکەیە؛ دەبێت واز لە قۆرخکاری بهێنێت
له‌وه‌ته‌ی دۆخی سووریا دووچاری قه‌یرانی سیاسی و ئه‌منی بووه‌ته‌وه و هێزه شۆڕشگێڕه‌كان له دژی ڕژێمی (به‌شار ئه‌سه‌د) ده‌جه‌نگن، حزبی (په‌یه‌ده) به كه‌ڵكوه‌رگرتن له هاوپه‌یمانه‌تی له‌گه‌ڵ ڕژێمی سووریا، به‌رده‌وام هه‌وڵی قۆرخكردنی كۆی جومگه‌كانی ده‌سته‌ڵاتی له‌و به‌شه‌ی كوردستان داوه.
له‌وباره‌وه (د.مەحموود عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: 'دەبێت قۆرخکاری لە ڕۆژئاوای کوردستان نەبێت، چونکە ناکرێت ئیدارەیەکی گەورە بەڕێوە ببەیت و لەشکرت هەبێت و بڕیار لەسەر هەڵبژاردن بدەیت و ههرخۆیشت شەرعیەتی بدەیتێ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه كاتێك دروسته و یاسایی و دیموكراتی ده‌بێ كه لە ڕۆژئاوای کوردستاندا هێزی هاوبەش هەبن و پێکەوە رێک بکەون و رێگا نەدەن کەلێنی سیاسی لەنێوانیاندا هەبێت و فره‌یی هه‌بێ، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یشه لایەنێک پەراوێز نەخرێت و نهکرێتە دوژمنی پرۆسەی سیاسی.''
دووپاتی كرده‌وه ''من پێشووتریش گوتوومە کە دەبێت ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، بەشداری پێ بکرێت لە کایە سیاسی و ئیدارییەکان و، پەیەدەش نزیک ببێتەوە لە حزبەکان و گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات، خۆ ناکرێت تۆ لە دوورەوە بڕیاری خیانەت و دۆڵسۆزی بەسەر خەڵکی دیکەدا بدەیت".
په‌یه‌ده كه ڕێكخراوێكی سیاسیی دراوستكراوی چه‌ند ساڵه‌ی ڕۆژئاوای كوردستانه و لقێكی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه)ه، جیا له‌وه‌ی هه‌رچی كاری ڕێكخراوه‌یی سیاسی و چالاكیی مه‌ده‌نی كه له به‌رژه‌وه‌ندی و له چوارچێوه‌ی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌كانیدا نه‌بێت قه‌ده‌غه كردووه، هاوكات و به‌رده‌وام كه‌سایه‌تیی سیاسی و چالاكوانان ده‌كه‌نه ئامانج و یان ده‌یانخه‌نه زیندانهكانیانهوه، یانیش له ڕۆژئاوای كوردستان وه‌ده‌ریان ده‌نێن.
باوه‌ڕی (د. مه‌حموود عوسمان)یش وایه كه پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) بەشێکە لە پەکەکە و لێی جیا ناکرێتەوە و، ده‌شڵێ، ''ئەگەر بمانەوێت ڕۆژئاوای کوردستان بە هاوبەشی بڕیار بدات و سەرجەم حزبەکان بەشدارییان پێ بکرێت، دەبێت سەرەتا قسە لەگەڵ پەکەکه بکرێت. خۆی ئاشكرایه كه پژاک و پەیەدە و هەڵۆی ئازادی و پەچەدەکە و هەرەکە و یەپەژە و هەموویان سەر بە پەکەکەن، جا بۆیه ده‌بێ دەبێت ئەمانە رازی بکرێن کە لایەنەکانی دیکەش بەشداری پێ بکەن لە دەستەڵاتدا و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری وا نابێ كه ئه‌وان ده‌یكه‌ن".
ده‌مێكه به هۆی نه‌بوونی به‌رنامه و ئه‌جێندایه‌كی ڕوونه‌وه بۆ پاش نه‌مانی داعش و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی (ئه‌سه‌د) له سووریادا، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه، په‌یه‌ده به‌و حوكمه تاكڕۆییهی زیان به ڕۆژئاوای كوردستان دۆزه ڕه‌واكه‌ی ده‌گه‌یه‌نێ و، سیاسه‌تمه‌دار و چاودێران وایده‌بینن، په‌یه‌ده قۆرخكاره و ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌بار و زێڕینه له‌ده‌ست گه‌لی كورد ده‌دات.
به باوه‌ڕی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كوردیش وایه، ئەگەر بێت و حزبەکانی ڕۆژئاوای کوردستان پێکەوە بەشداریی بڕیاری سیاسی بکەن، ئەوا مەترسی لەسەر لەدەستچوونی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان کەمتر دەبێت.
(عوسمان) جه‌ختیشی كرده‌وه: ''پارچەیەکی کوردستان بۆ هیچ حزبێک تاپۆ نەکراوە، دەبێت هاوبەشی له دەسەڵات هەبێت.''
kdp-
