پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە ترامپ و گەلی ئەمریكا دەكات
دهقی پهیامی جێگری سهرۆكی پهرلامنی كوردستان:
بەبۆنەی سەركەوتنی بەرێز دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا، بە ناوی خۆمان و پەرلەمانی كوردستانەوە پیرۆزبایی لە بەرێزیان و گەلی ئەمریكا دەكەین و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین لە كۆشكی سپیدا.
گەلی كوردستان بە هیوا و ئۆمێدێكی زۆرەوە دەڕوانێتە زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان لە سایەی ئیدارەی نوێی ترامپدا، كە لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا پشتیوانیی خۆی بۆ كورد و پێشمەرگە دووپات كردبووەوە، هەروەها هیواخوازین لە بواری یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان و لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا، واشنتۆن زیاتر هاوكاریی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بكات، كە لە جیاتی هەموو جیهانی ئازاد ڕووبەڕووی دڕندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی بۆووهتەوە و سەركەوتن لە دوای سەركەوتن بۆ بنبڕكردنی تیرۆر تۆماردەكات.
هەوروەها پیرۆزبایی لە حزبی كۆماری دەكەین كە زۆربەی كورسییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران و كۆنگرێسی ئەمریكای بەدەست هێناوە.
kdp-
