له چهند شوێنێكی كهركوك خهندهقی نوێی ئهمنی لێدهدرێت
ھێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی خەندەق لەو ناوچەیە لێدەدەن کە لەماوەی ڕابردوودا بە دەیان تیرۆریستی داعش لەو ڕێگەیەوە دزەیان کردە ناو شاری کەرکوک.
عەمید کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی داقوق ، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند: "ھەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی ئەو چەکدارانە دەستیپێکردووە کە شەوی ڕابردوو لە ناوچەکە بینراون ، چونکە ئەو چەکدارانە شارەزای ناوچەکە نین و رێگەی گەرانەوەشیان بەرەو حەوێجە نیە و ڕەنگە ئەو چەکدارانە لەناوچەکانی لەیلان خۆیان حەشار دابێت."
بەپێی گوتەی بەرپرسانی کەرکوک ، ئەو چەکدارانەی داعش کە بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبییان قۆستبویەوە و دزەیانکردبووە نێو کەرکوک نزیکەی ٤٦ چەکداریان لەناوچەی لەیلان کوژراون.
نازم کەھیە ئەندامی ئەنجومەنی شارەدێی تازە خورماتوو ، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند: "پێشمەرگە و حەشدی شەعبی خەریکی ھەڵکەندنی خەندەقن لەو ناوچەیەی نێوانیان کە داعش لێوەی دزەیکردبووە ناو شاری کەرکوک."
تائێستا نزیکەی ١٠٠ چەکدار لەو چەکدارانەی داعش کوژراون کە دزەیانکردە نێو شاری کەرکوک و گومان دەکرێت ژمارەیەک چەکداری دیکەی داعش لەناوچەکە مابێتنەوە و خۆیان حەشاردابێت ، بەو پێیەی رێگەی گەرانەوەیان بۆ حەوێجە لێگیراوە و شارەزای ناوچەکەش نین.
Payamner-
