کەلار؛ ئۆتۆمبێلێک لە پاسکیلسوارێک دەدات و باری تەندروستیشی ناجێگیرە
رائید "عەلی جەمال" گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بو ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەھیدانی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ھۆندا لە پاسکیلسوارێک دەدات بەناوی "ڕ.ب.م" لەدایکبووی ٢٠٠٠ دوای گەیاندن و چارەسەری پێویست لە بەشی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بەھۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
عەلی جەمال گوتی: شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٢٣ی ھاتوچۆ بەندکراوە.
Payamner-
