رۆمیۆ ھەکاری: ئەوهێڵەی لەدەشتی نینەوا دروستکراوە دیاریکردنی سنور نیەوکاتیە
سکرتێری گشتی پارتی بەیتولنەھرەین دەڵێت، ئەو هێڵەی ھێزی پێشمەرگە لە دەشتی نەینەوا دروستیکردووە دیاریکردنی سنور نیە و کاتیە، چونکە لە داھاتوو پێویستە خەڵکی ئەو ناوچانە لە راپرسیەکدا چارەنووسی ناوچەکانیان یەکلایی بکەنەوە.
رۆمیۆ ھەکاری بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "ئەو هێڵەی ھێزی پێشمەرگە لە دەشتی نەینەوا لێیداوە و خۆی ئازادیکردوون ئەو ناوچانە کاتیە و دیاریکردنی سنوری ھەرێمی کوردستان نیە، چونکە ئێمە ناتوانین سنور دیاری بکەین و خەڵکی ئەو ناوچانە لە راپرسیەکدا بڕیار لە چارەنووسی ناوچەکانیان دەدەن، بەڵام خەڵکی ئێمە دەزانێت کێ کوشتی و کێ ئاوارەی کردن و گەنجەکانی ئێمەی رفاند و کوشت و لە ناوەڕاست و خواروی عێراق ھاتنە ھەرێمی کوردستان و بووە پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەوان، بۆیە پێویستە بەپێی بەرژوەندی خۆیان بڕیار بدەن.
رۆمیۆ ھەکار گوتی: پێویستە ئێمە سەر بە ئەو لایەنە بین کە بەرگری لە ئێمە و دۆزی رەوای گەلی ئێمەی کردووە، چونکە خەڵکی ئێمە لە دەشتی نەینەوا نزیکەی ٦٠ساڵ دراوسێی سوننەکان بوون دوای ھاتنی داعش بە چەند رۆژێک سەری مەسیحیەکانی بریوە لەبەر ئەوەی بۆتە داعش بۆیە پێویستە ئەمانە ھەمووی لەبەرچاو بگرن و بەشێوەیەکی لۆژیکیانە بڕیاری خۆیان بدەن.
Payamner-
