سەرۆکی زانکۆی بەیان: دەرگای بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەنێوان ھەرێم وبەغدا کراوەتەوە
سەرۆکی زانکۆی بەیان لەھەرێمی کوردستان دەڵێت، لەئێستادا دەرگایەک لەنێوان ھەرێم وبەغداکراوەتەوە بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکرێت،بەڵام ئەم جارە بۆ ئەوەی گرەنی ھەبێت بۆ جێ بەجێکردنی رێککەوتنەکان، بەنوسراو بێت وتەرەفی سێ یەمیش لەورێککەوتنە بەشدار بێت.
سەرۆکی زانکۆی بەیان د.سەعید خۆشناو بەئاژانسی راگەیاند" ھەموو لەیەک نزیک بوونەوەیەک لەنێوان ھەرێم وبەغدا کارێکی باش وئومێد بەخشە وچوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغداوھاتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ھەرێم کرانەوەی دەرگایەک بوو لەنێوان ھەردوو لا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە ماوەی چەندین ساڵە بەھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.
وتیشی، بەرھەمی ئەوسەردان وکرانەوەی ئەودەرگایە ھەماھەنگی سەربازیە بوو کە بۆ پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ کرا ولەئێستادا بینیمان بەرھەمی ئەوھەماھەنگیە سەرکەوتنی گەورە لەپرۆسەی رزگارکردنی موسڵ بەدەست ھاتوون،بۆیە لەئێستادا عێراق لەوە گەیشتووە کە بەبێ ھەرێمی کوردستان ناتوانێت ھیچ کارێک بکات وھەردوولا پێویستیان بەیەک ھەیە.
سەرۆکی زانکۆی بەیان ڕوونیشی کردەوە، ئەو ھەماھەنگیەی ھەبووە لەبەرژوەندی ھەرێم وبەغدابووە ،لەوەی بەغدا دەیەوێت موسڵ رزگار بکات وھەرێمیش دەیەوێت داعش لەخۆی دوربخاتەوە،بۆیە ئومێد دەکەین ئەو بەرژوەندیە کاتی نەبێت وکێشەکانی دیکەش چارەسەر بکرێن.
د.سەعید خۆشناو گوتیشی، پێویستە بۆ ئەوەی ئەم جارە خەڵک ھەست بەوە بکات بەغدا نیازی پاکە ھەنگاوێک بنێت لەوەی ئێستا ھەرێمی کوردستان لەقەیراندایە ومووچەی پێشمەرگە رەوانە بکات بەلایەنی کەمەوە،یاخود برێک پارە لەبانکی ناوەندیەوە راکێشن وبەھەرێمی کوردستان بدەن،چونکە پێشتر زۆر بەڵێن دراوە وجێ بەجێ نەکراون.
سەرۆکی زانکۆی بەیان ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر زۆر رێککەوتن کراوە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا وجێ بەجێ نەکراون ،بۆیە ئەم جارە گەر ھەرێمی کوردستان رێککەوتن لەبارەی بودجە ونەوت لەگەڵ بەغدابکات،پێویستە بەنوسراو وبێت ولایەنی سێیەمیش لەورێککەوتنە بەشدار بێت،بۆ ئەوەی گەرەنتی جێ بەجێکردنی ھەبێت،چونکە من گومان ھەیە وەکو پێشوو رێککەوتن بکرێت ودواتر جێ بەجێ نەکرێت.
ھێمای بۆ ئەوەشکرد، لەئێستادا پارەی نەوتی عێراق لەبانکێکی نێودەوڵەتیە وراستەوخۆ پێینادرێت وھەرجارەو بەشێکی پێدەدرێت، بۆیە دەتواندرێت لەرێککەوتنەکە باس لەوە بکرێت ھەرێم پشکی خۆی لەو بانکەوەردەگرێت نەک لەبەغدا بۆ ئەوەی گەرنتی خەرج کردنی بەشە بودجەی ھەرێم ھەبێت.
Payamner
