سلێمانی.. پڕۆسەی خوێند ئاسایی کرایەوە و بایكۆت ده‌شكێنرێت

 سلێمانی.. پڕۆسەی خوێند ئاسایی کرایەوە و بایكۆت ده‌شكێنرێت
بەمەبەستی ئاسایی کردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبویەوە و بڕیاردرا ڕۆژی شەممەى داهاتوو پڕۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەرى، دەست پێ بکاتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی پەورەردەی سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبوونەوە، لەناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا ڕۆژی شەممەى داهاتوو، پڕۆسەی خوێندن ئاسایی بێتەوە و دەرگای قوتابخانەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، بەڕووی قوتابیاندا بکرێتەوە.

ئازاد حەمەد، سەرۆکی ئەمجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" دوای ئەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆمەکی بۆ مامۆستایان ڕاگەیاند، بەھۆی کۆکردنەوەی کۆمەکی ماددی بڕیاردا ڕۆژی شەممە١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە پڕۆسەی خۆێندن ئاسایی بکرێتەوە و دەرگای قوتابخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەووروبەری بەڕووی قوتابیاندا بکرێتەوە.




باسنيوز
Top