ئەنجومەنی بەرگریی فەرەنسا لەبارەی هاوکاریکردنی پێشمەرگە کۆ دەبێتەوە

 ئەنجومەنی بەرگریی فەرەنسا لەبارەی هاوکاریکردنی پێشمەرگە کۆ دەبێتەوە
ئەنجومەنی کاروباری بەرگریی فەرەنسا کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی ناردنی هاوکاریی زیاتر بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا، کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (کۆشکی ئێلیزیە) رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2016، ئەنجومەنی کاروباری بەرگریی فەرەنسا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لەبارەی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش کۆ بووەتەوە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەنجومونەکە تاوتوێی هەلومەرجەکانی پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە عێراقییەکانی لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ کردووە.

لە سەرەتای هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور، فەرەنسا لە رێی ناردنی هاوکاریی سەربازی، راوێژکاری سەربازی بۆ مەشقکردن بە پێشمەرگە و بۆردومانکردنی بنکەکانی داعش لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی فەرەنساوە، هاوکاریی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دەکات.














باسنيوز
Top