فەرماندەیەک وەڵامی راپۆرتی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەداتەوە

 فەرماندەیەک وەڵامی راپۆرتی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەداتەوە
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوا و دووبز- کەرکووک، وەڵامی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەندێک هێزولایەنی سیاسی عێراقی دەداتەوە، کە باسیان لەوە کردووە، هێزی پێشمەرگە چەند گوندێکی عەرەب نشینیان وێران کردووە.

لەوەڵامی ئەو رەخانەی کە لەلایەن رێکخراوەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و چەند حزبێکی عێراقییەوە بڵاوکرایەوە، گوایە پێشمەرگە چەندان گوندی عەرەب نشینی وێران کردووە و خەڵکەکەشی بۆ کەمپەکان گواستوەتەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی، د.کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری دووبز- ڕۆژئاوای کەرکووک، ئەمرۆ (9\11\2016)، رایگەیاند: ئەو قسانە هیچ بنەمایەکی بۆ نییە و دوورە لە راستییەوە، ئەوەی هەبووە رێکاری ئەمنی گیراوەتەبەر، لە کاتێکدا ئێمە لەهەرێمی کوردستان، رێگامان بۆ دووملیۆن پەنابەر کردوەتەوە، بەتەنیا لە لەکەرکووک 700 هەزار پەنابەری لێیە، تۆ بتەوێت دووملیۆن پەنابەر بگۆڕیتەوە، بە گواستنەوەی چەند خێزانێک لە گوندێک، زۆر نارەوایە، گوتی: "ئەو رێکارەی کردوومانە، ئەوە بووە کە گوندێک هەیە یەناوی (قشقایە) کە27 بەرپرسی داعش خەڵکی ئەو گوندەن، بەرپرسی تەقینەوەکانی داقوق و کەرکووک و دووبز خەڵکی ئەو گوندەن، لەناو خەڵکی ئەو گوندەش، خزم و کەسیان لەحەویجە زۆرە بۆیە کە دێنە ئەو گوندە ناتوانن دەست بەڕوویان بگرن و رێگایان بۆ دەکەنەوە، بڕیارماندا خەڵکی ئەو گوندە بخەیەنە کەمپێک لە داقووق ئەوەش بەهۆکاری ئەمنی ".
گوتیشی: "هەڵمەتێکی راگەیاندنی گەورە کراوە، گوایە پێشمەرگە زوڵمی کردووە و گوندەکانی وێران کردووە، ئەم هەڵمەتە لە خزمەتی داعشە، چونکە پێشمەرگە پارێزەری ناوچەکەیە".












باسنيوز
Top