جەبار یاوەر: هیچ فەرمانێکی نوێ بە پێشمەرگە نەدراوە
دوای ئەوەی چەند میدیایەک لەزاری برێت مەکگۆرک، نێردهی تایبهتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپهیمانیی نێودهوڵهتی لە دژی داعش بڵاویان کردەوە، ئەو هێزەی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکاوە مەشقیان پێ دەکرێت، دەچنە سەنتەری شاری مووسڵ.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕاگەیاند: “ئەو هەواڵە ڕاست نییە، هیچ شتێکی فەرمیمان لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانانەوە بەدەست نەگەیشتووە”. دووپاتیشی کردەوە: "هیچ هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان ناچێتە ناو شاری مووسڵ و بڕیار لەمبارەوە نەدراوە". دووپاتیشی کردەوە: “لەگەڵ گۆڕانکاریی بەرەکانی جەنگ، شێوە و تاکتیکی جەنگ گۆڕانکاری بەسەردا دێت”.
باسنیوز
