سانشێز لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە

سانشێز لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە


ئەلکسیس سانشێز یاریزانی یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی شیلی بە ھۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە ..

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی گۆڵ ی وەرزشی , لە راھێنانەکانی ئەمرۆِی ھەڵبژاردەی شیلی ئەلکسیس سانشێز تووشی پێکان ھاتووە لە ماسولکەکانی قاچی و بەھۆیەوە راھێنانەکانی جێھێشتووە ..

لەھەواڵەکە ھاتووە , گومان دەکرێت سانشێز تووشی پچڕانی ماسولکەکانی ھاتبێت , ئەگەر ئەم ھەواڵەش راست بێت ئەوا بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە ..

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , ئەگەر بێتو پێکانی سانشێز لە ماسولکەکانی بێت ئەوا گورزێکی کوشندە بەر ھەڵبژاردەی شیلی و یانەی ئەرسنال دەکەوێت , چونکە سانشێز یەکێکە لە یاریزانە دیارەکان و ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات ..
Payamner-
Top