شەوانە پێش نوستن پەرداخێک ئاوی گەرم بخۆوە
خواردنەوەی ئاو بۆ جەستە سوودی زۆرە چونکە بەشێکی زۆری جەستە لە ئاو پێکھاتووە ، ئەگەر شەوانە بەوە ڕاھاتویت پەرداخێک ئاوی گەرم بخۆیتەوە ئەوە پێویستە سوودە تەندروستیەکانی ئەم کارەت بزانیت ، ئەگەر بەم کارەش ڕانەھاتویت ئەوە باشنر وایە ئەمە بکەیت و خۆت ڕابھێنیت لەسەر خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی گەرم شەوانە پێش نوستن .
١- جەستە و پێست خاوێن دەکاتەوە : یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئاوی گەرم ئەوە دەبێت کە یارمەتی خاوێن بوونەوەی جەستە دەدات لە بەکتریا و کێشەی ھەرسی گەدە ئاسان دەکات و ژەھر و پێکھاتەی زیانبەخشی ناو جەستە فڕێ دەداتە دەرەوە .
٢- چارەسەری کێشەی قەبزی دەکات : ئەو کەسانەی ئاوی پێویست ناخۆنەوە کێشەی قەبزیان توش دەبێت ، ئەگەر بەدەست قەبزیەوە دەناڵێنیت ئەوە شەوانە پێش نوستن پەرداخێک ئاوی گەرم بخۆرەوە .
٣- یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات ، ئەگەر دەتەوێت کێشی زیاددەت داببەزێنیت ئەوە پەرداخێک ئاوی گەرم کەوچکێک ھەنگوین و کەمێک ئاوی لیمۆی تێکەڵاو بکە و پێش ئەوەی بخەویت بیخۆرەوە .
٤- سوڕی خوێن چالاک دەکات و ژەھری ناو جەستە دەکاتە دەرەوە .
دوای ئەوەی ئەم زانیاریانەت زانی ئەوە پێویستە لەبیری نەکەیت و شەوانە پێش نوستن کوپێک ئاوی شلەتێن بخۆیتەوە و ئەوەندە گەرم نەبێت زیان بە گەدە و قوڕگت بگەیەنێت .
Payamner-
