دڵشاد عەبدولڕەحمان: لە سلێمانی قوتابیان بە بارمەتە دەگرن!
دڵشاد عەبدولڕەحمان ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و وەزیری پێشووتری پەرەوەردە دەڵێت, لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان مامۆستایان قوتابیانیان بە بارمەتە گرتووە، کە ئەوش هیچ یاسا و ئایدۆلۆجیایەک پەسندی ناکات"، وتيشي, "ئیتر پاساوهێنانەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر بایکۆت واتە پاساوهێنانەوە بۆ زیاتر بەبارمتەگرتنی قوتابیان".
دڵشاد عەبدولڕەحمان وەزیری پێشووتری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە سەر لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەوڵایەتیی فەیسبوک دەنووسێت: بڕواناکەم کەسێک هەبێت پشتیوانی بێ چەندوچونی مافی مامۆستایان نەبێت، بەڵام ئەوەی لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دەگوزەرێت، ئیدی دەچێتە چوارچێوەی بەبارمتەگرتنی قوتابیان لەپێناو وەرگرتنی مافدا،کە ئەوەش هیچ یاسا و ئایین و ئایدۆلۆجیایەک پەسەندی ناکات، بۆیە ئیتر لەپێناوکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی منداڵان و قوتابی و خوێندکارانی ئازیزدا پێویستە بایکۆت کۆتایی بێت، ئیتر پاساوهێنانەوە بۆ بەردەوام بوون لەسەر بایکۆت واتە پاساوهێنانەوە بۆ زیاتر بەبارمتەگرتنی قوتابیان
Payamner-
