نرخی نەوت بزانه‌

نرخی نەوت بزانه‌
به‌ پێ سه‌رچاوه‌ جیهانییه‌كان ئەمڕۆ سێشەممە (2016/11/7)، لە سەعات (9:00)ی شەو بە کاتی کوردستان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (46) دۆلار (25) سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (45) دۆلار و (16) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

کۆتایی مانگی ڕابردوو، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک، لە وڵاتی جەزائیر کۆبوونەوە و بەشێوەیەکی سەرەتایی ڕێککەوتن لەسەر سنووردارکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، دوای ماوەیەکی کەم لەڕێککەوتنەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەشێوەیەک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی (53) دۆلار، بەڵام لە هەفتەی ڕابردووەوە بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاستی بەرهەمی نەوتی عەمبارکراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، نرخی نەوت بەڕێژەیەکی زۆر ڕووی لە دابەزین کرد.

وابڕیارە لەم مانگەدا، ئۆپیک ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی جەزائیر بڵاو بکاتەوە، چاودێرانی بواری ئابووریش پێشیبینی دەکەن لە ئەگەری پابەند بوون بەڕێککەوتنەکە لەلایەن وڵاتانی بەرهەمێنەری نەوتەوە، نرخی نەوت بەڕێژەیەکی زۆر ڕوو لە بەرز بوونەوە بکات و بەشێوەیەک کۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوت بگاتە (65) دۆلار.
PAYAMNER -
Top