دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەنتەرێکی رۆشنبیری لە کەمپی گەویلان دەکاتەوە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەنتەرێکی رۆشنبیری لە کەمپی گەویلان دەکاتەوە


لەدرێژەی گرنگیپێدانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بواری رۆشنبیری و ھونەری ئاوارەو پەنابەران لەسەرجەم کەمپەکاندا، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی شێخ عەزیز شێخ رەزا سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی گەویلان لەشاری ئاکرێ سەنتەری رۆشنبیری و ھونەری (رەوشەن بەدرخان) کرایەوە.



ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی پتەوکردنی بواری رۆشنبیری و ھونەری ئاوارەو پەنابەران لەزۆربەی کەمپەکان سەنتەری رۆشنبیری کردۆتەوە، لەو میانەشدا لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی شێخ عەزیز شێخ رەزا سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و نوێنەری رێکخراوەکانی دیکەو ئیدارەی کەمپ بەھاوکاری لەگەڵ رێکخراوی LDSی ئەمەریکی، سەنتەری رۆشنبیری و ھونەری (رەوشەن بەدرخان) کرایەوە، لەو سەنتەرەدا چەندین چالاکی بەڕێوە دەچن لەوانە خولی فێرکاری و راھێنانی پیشەیی و ھونەری کۆمپیوتەرو دروومان و سەرتاشین و ...ھتد دەکرێتەوەو دواتریش بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولەکاندا دابەش دەکرێت.
Payamner-
Top