دادگا بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
به‌پێی ئه‌و زانیاریەکان دادگای كارگێری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان رۆژی (6-11-2016) بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و له بڕیاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه نایاساییه بۆییه ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ئاواز حه‌میده فه‌ندی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "ورده‌كاری بڕیاره‌كه نازانم به‌ڵام دادگا بڕیاری هه‌ڵوه‌شادنه‌وه‌ی بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی داوه و به‌پێی بڕیاره‌كه ده‌بێت مووچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت بدرێت، به‌ڵام ئاخۆ حكوومه‌ت ده‌توانێت جێبه‌جێی بكات یان نا ئه‌وه شتێكی تره".
رۆژی 3ی شوباتی2016 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێمی كورستان بڕیاری له پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دا، كه پاشه‌كه‌وتكردنه‌كه له ١٥% ده‌ست پێ ده‌كات تاوه‌كو ٧٥%.
باس‌نیوز
