دەنگدانەوەی هەڵمەتی هێزی پشمەرگەی کوردستان بۆ رزگارکردنی باشیک لە راگەیاندنە فارسییەکاندا

دەنگدانەوەی هەڵمەتی هێزی پشمەرگەی کوردستان بۆ رزگارکردنی باشیک لە راگەیاندنە فارسییەکاندا
هەڵمەتی ئازادکردنەوەی باشیک لەلایەن هێزی پشمەرگەی کوردستان بەگەرمی کەوتووەتە بەر سەرنجی میدیای فارسی زمان و زۆربەی ئاژانس و تۆڕەکانی هەواڵی ئێران و جیهان، سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەیان بڵاو کردووەتەوە.



ئاژانسی هەواڵی فارسنیوز، بڵاوی کردووەتەوە: هێزەکانی پێشمەرگە کە بەیانیی ئەمرۆوە دوای دووهەفتە گەمارۆدان، هەڵمەتی ئازادکردنەوەی ناوچەی باشیکیان دەست پێکردبوو، رایانگەیاند ئەم ناوەچەیان ئازاد کردووە.

تۆڕی هەواڵی تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران رایگەیاندووە هێزەکانی عێراقیش لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بەشداری ئازادکردنەوەی باشێک بوونە. بە پێی هەواڵەکەی تەلەفزیۆنی ئێران، ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەیکانی پێشـرگەی کوردی و هێزکانی سوپای عێراق بە ئامانجی ئازادکرنەوەی باشیک لە باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵ درێژەیان بە پێشڕەوییەکانی خۆیان دا.

بەشی فارسیی پڕۆتاڵی هەواڵی ئەلعەرەبییە، نووسیویەتی: هێزەکانی پێشمەرگە لە هێرشی ئازدکردنەوەی باشیکدا سەرلەبەیانی حەوتی نۆڤەمبەر چوونە ناو ئەم شارە. شاری باشیک لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە لە ژێر کۆنتڕۆڵی گروپی تیرۆریستیی داعش دابووە. ئەم شارە یەکێک نێوەندە سەرەکییەکانی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش بوو.

بەشی فارسیی ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی بی.بی.سی، نووسیویەتی: پێشمەرگە کوردەکان چوونە نێو شاری باشیک لە باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵ کە لە ساڵی ٢١٠٤ـەوە لەژێر دەستەڵاتی هێزەکانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) دابوووە. بە پێی هەواڵەکان بەرەنگاربوونەوەیەکی توند لە شەقامەکانی ئەم شارە بەردەوامە. هەڵمەتی ئازادکردنەوەی باشیک سەرەتا بە هێرشی تۆپخانە دەستی پێکرد و پاشان هێزی پیادە و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان چوونە نێو شارەکە.

رادیۆ فەردا، لە زمان ئاژانسی رۆیتەرزەوە رایگەیاندووە: دووهەزار پێشمەرگە لەم هەڵمەتدا بەشدارن و بە پێی هەواڵەکە زۆربەی گەڕەکەکانی باشیک کە بەمەودای ١٣ کیلۆمتر لە مووسڵ دوورە، لە ژێر دەستەڵاتی داعشەوە رزگار کراون.

بەشی فارسیی رادیۆ فەرەنسا، وەک سەرچاوە هەوڵی رۆیتەرزی بڵاو کردووەتەوە. رۆیتەرز لە زمان فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە رایگەیاندووە: سەفین رەسووڵ کە فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەیە بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند: هێزەکانی کوردستان هەوڵدەدەن هەموو چەکدارانی داعش لە باشیک دەربکەن و بەپێی لێکدانەوەکانی ئەم فەرماندە کوردە، نزیکەی ١٠٠چەکداری داعش و دەیان ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە شارەکەن.

بەشی فارسیی ئاژانسی "سپۆنتیک"ی رووسیاش رایگەیاندووە: ئەم هێرشە دوای چەند هەفتە گەمارۆدانی شارەکە دەستی پێکرد. ئێستا هێرشی تۆپخانە و بۆسەر بنکەکانی داعش دەستی پێکردووە. پێشتر راگەیەندرابوو چەند یەکەی هێزەکانی کوردی چوونەتە چەند گەڕەکی باکووری شاری مووسڵیش.


ئاژانسی هەواڵی سپۆنتیک: دەستپێکردنی هێرشی پێشمەرگەکانی کورد بۆسەر شاری باشیکی باکووری عیڕاق


بەشی فارسیی رادیۆ فەرەنسا: پشمەرگەکانی کورد هێرشیان کردە سەر باشیک لە باکووری رۆژهەلاتی مووسڵ


فارسنێوز: فەرماندەکانی پێشمەرگە هەواڵی دەستبەسەداگرتنی ئەم هێزانە بەسەر ناوچەی باشیکی باکووری مووسڵیان راگەیاند


تەلەفزیۆنی ئێران: ئاخریان گۆڕانکارییەکانی مووسڵ/ ژماردنی پێچەوانە بۆ ئازادکردنەوەی ناوچەی باشیک


ئەلعەرەبییە: هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی عێراق چوونە نێو باشیک


بی. بی. سی: پێشمەرگەکانی کوردی عێراق چوونە نێو شاری باشیک


رادیۆ فەردا: هێرشی پێشمەرگەکانی کوردی عێراق بۆ ئەستاندنەوەی باشێک
PAYAMNER -
Top