هێزی پثشمه‌رگه‌ باشیك ـیشی له‌ تیرۆریستان پاك كرده‌وه‌

هێزی پثشمه‌رگه‌ باشیك ـیشی له‌ تیرۆریستان پاك كرده‌وه‌
به‌ پلانێكی تۆكمه‌ی سه‌ربازیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانی شارۆچكه‌ی باشیك ـیش له‌ تیرۆریستانی داعش پاك بكاته‌وه‌.

ماوەی 20 رۆژە ھێزی پێشمەرگە چەكدارانی داعشی لە باشیك گەمارۆدابوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوەندی باشیكی دەستپێكرد، لە ماوەیەكی كەمدا توانرا شارەدێیەكە كۆنتڕۆڵ بكرێتەوه‌.

شارۆچکەی باشیک لە سنووری دەشتی نەینەوا دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری موسڵ و 20 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری موسڵەوە دوورە، چەند پێکهاتەیەک لە باشیک دەژین وەک کوردی ئێزی و موسڵمان و شەبەک و رێژەیەکی کەمی عەرەب.
ژمارەی دانیشتووانی باشیک 140 هەزار کەس بووە، لەسەدا 70ی دانیشتووانی سەنتەری باشیک کوری ئێزدین، سەدا 20 یان کریستیان و سەدا 10شی کورد و عەرەبی موسڵمانن.
HAWLER -
Top