لە تەقینەوەی رۆژی شەممەی شاری سامەرا ٥ کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون

لە تەقینەوەی رۆژی شەممەی شاری سامەرا ٥ کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون
ئاژانسی مێهری ئێران لە زمان سەرچاوەیەکی ئاگادارەو بڵاوی کردەوە، سێ ژن و دوو پیاوی کوردی خەڵکی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش لە نێو بریندارانی تەقینەوەکەی شاری سامەرای عێراقدان.



بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند: شاندێكی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق، بەدواداچوون بۆ رووداوەكە و گواستنەوەی بریندارەكان بۆ ئێران دەكات.

لە تەقینەوەكەی رۆژی شەممە کە لە نزیك پاسێكی كاروانی زیارەتكارانی ئێرانی لە شاری سامەڕای عێراق روویداو.، ١٠ زیارەتكاری ئێرانی كوژران و نزیکەی ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.
PAYAMNER -

Top