قادركەرەم؛ دانیشوانی 9 گوند رێگای هاتووچۆی تانكەرە غازەكانی كێڵگەی كۆرمۆر دەگرن
داواكاریەكانی ئەو گوند نشینانە خۆی دەبینێتەوە لە دابینكردنی ئاو، كارەباو چاككردنی رێگاوبان بۆ گوندەكانیان.
ئیبراهیم قادر، دانیشتوی گوندی دارەتوو لە بناری گل بۆ خەندان باسیلەوەكرد لەكاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە رێگایان لە تانكەرەكان گرتووەو ناهێڵن هاتوچۆ بكەن، بەردەوامیش دەبن تاوەكو داواكاریەكانیان جێ بەجێدەكرێت.
چەندین جار بەڵێنمان پێدراوە و جێ بەجێ نەكراوە، مەعقوڵ نیە ئەم هەموو غازە لە ناوچەكەمان دەربكرێت و كارەبامان نەبێت" ئەو دانیشتوەی گوندی دارەتوو وای وت.
گوندەكانی سنوری بناری گل ژمارەیان 9 گوندەو سەربە ناحیەی قادركەرەمی قەزای چەمچەماڵن، تەواوی ئەو گوندانە بەشدارن لەو گردبوونەوە ناڕەزاییەی ئەمڕۆ دەستیان پێكردووە.
XANDAN -
