ڕۆناڵدۆ دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نهێنییەکی گەورە ئاشکرا دەکات
دوێنێ یەکشەممە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی ڕایگەیاند کە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ رێککەوتوون و ئەو یاریزانە تاکوو ساڵی 2021 لە میرینگی دەمێنێتەوە و تەمەنی دەبێتە 36 ساڵ تاکوو ئەوکاتەی گرێبەستەکەی کۆتایی دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتی واژووکردنی گرێبەستەکەی، ڕۆناڵدۆ نهێنییەکی گەورەی ئاشکراکرد و دوپاتی کردەوە، دڵخۆشم کە گرێبەستەکەم لەگەڵ شاهانەکان درێژکردەوە، بەڵام ئەمە کۆتا گرێبەستم نابێت.
ڕۆنالدۆ روونیشیکردەوە، دەمەوێت سوپاسی سەرۆکی یانەکەم و هاوڕێکانم و ئەوەشی کە یارمەتی داوم بگەمە ئەم ئاستە، ئەمە ڕۆژێکی گرنگە لە ژیانی مندا، دەمێکە وتوومە کە ئەم یانەکە بەشێکە لە ژیانی من.
ڕۆناڵدۆ و پیرێز لە کاتی واژووکردنی گرێبەستەکەی
ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە کاتێکی تایبەتە لە ژیانی مندا، پێنج ساڵی تر لێرە دەمێنمەوە، بەڵام ئەمە کۆتا گرێبەستم نابێت، بۆ ئەوە دڵنایاتان کەمەوە چونکە دەمەوێت لە یارییکردن بەردەوامبم و ئاستی باش پێشکەش بکەم، دەمەوێت دڵنیاتان بکەمەوە کە سەربەرزم بە پۆشینی درێسی شاهانەکان و بەردەوام دەبم و گۆڵ تۆمار دەکەم و نازناوی تر بەدەست
لەکۆتاییدا دەربارەی وازهێنانی لە یارییکردن ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاند، پێش ئەوەی بیر لەوە بکەمەوە دەبێت چاوەڕوان بم، نازانین لە داهاتوودا چی دەبێت، بە دڵناییەوە دەمەوێت لیرە کۆتایی بە ژیانی وەرزشیم بهێنم، من زۆر دڵخۆشم.
XANDAN -
