کوردستان لە سلێمانی ته‌قه‌كه‌رێك ده‌ستگیركرا
رۆژی دووشەممە 7-11-2016 به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد"پاش ئەوەی کەسێک لەشەقامی تووی مەلیکی شاری سلێمانی، به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌ستڕێژی گولله‌ی كرد، لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی و به‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی ئاسایش دەستگیر کرا".
لە راگەیێندراوەکەدا ناو و تەمەنی کەسەکە ئاشکرا کراوە و هاتووە "ته‌قه‌كه‌ره‌كه ناوی (ت، ج، ت) له‌دایكبووی ساڵی 1957 بووه و پاش ده‌ستگیركردنی ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا گیراوه و له‌ئێستادا به‌نده".
هەروەها ئاسایشی سلێمانیش دەڵێت "كه‌سێك به چه‌كی ئێم فۆڕ له شه‌قامی تووی مه‌لیك ته‌قەیەکی زۆری كرد و له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كرا".
rudaw -
