به‌فه‌رمی زانیاری له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی باشیك ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی باشیك فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:-
له كاتژمێر 06:00ى رۆژى 7ى نۆڤه‌مبه‌رى 2016، هێزى پێشمه‌رگه له سێ قۆڵه‌وه هێرشێكى به‌رقراوانیان ده‌ستپێكرد، بۆ راماڵینى تیرۆریستانى داعش له شارۆچكه‌ى باشیك ئه‌مه‌ش دواى پرۆسه سه‌ركه‌وتووه‌كانى پێشتره كه له سێ هه‌فته‌ى رابردوودا له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ر ئه‌نجامدراوه.
تا كاتژمێر 17:00ى هه‌مان رۆژ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه توانییان له هه‌ر سێ قۆڵه‌وه بچنه ناو شارۆكه‌ى باشیك و ده‌ست بكه‌ن به پاككردنه‌وه‌ى ماڵ به ماڵى شارۆچكه‌كه له تیرۆریستان.
له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا كه هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان 14 هێرشى ئاسمانیان ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو ته‌قێنرایه‌وه.
میدیاى ناوخۆیى و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ هێزى پێشمه‌رگه ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان رووماڵكرد.
Bas News-
