خوێندنی باڵا و كونسوڵی ئیتاڵیا به‌هاوبه‌شی پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ین
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، (2016/11/7) د. یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، فیدریكا سێرینی، كونسوڵی وڵاتی ئیتاڵیا و ڕافایلۆ بێنتی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌ره‌پێدانی تۆڕی ده‌ره‌وه له دامه‌زراوه‌ی پرۆمۆسی میلانۆی ئیتاڵیا، كۆبونه‌وه.
وه‌فده‌كه‌ی وڵاتی ئیتاڵیا، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خوێندی باڵا خسته‌ڕوو، كه بریتییه له كاركردن بۆ ڕاهێنانی گه‌نجان و لاوانی ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكان و دامه‌زراندنی هه‌لی كاری تایبه‌ت به خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ش كونسوڵی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی به ورده‌كاری پڕۆژه‌كه كرد، هه‌روه‌ها ڕۆڵ و یارمه‌تیدانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستانیان له سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه‌یان به گرنگ زانی.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه زانستی، له‌باره‌ی پشتگیری بۆ هه‌ماهه‌نگی و سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه دووپاتكرده‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ی ئه‌رك و ڕۆڵی هه‌ریه‌ك له دامه‌زراوه‌كاندا ئه‌م پڕۆژه‌یه دیار و به‌رچاو بێت.
باسنيوز
