فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كه‌ركووك كۆبونه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/11/2016 شیخ جه‌عفه‌ر، به‌رپرسی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌ن سیاسییه‌كانی شاری كه‌ركووك كۆبویه‌وه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، جه‌خت له یه‌كڕیزی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پشتیوانی حزبه‌كان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرایه‌وه، هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پاراستنی كه‌ركووك كۆك بوون، هاوكات سوپاسی خه‌ڵكی كه‌ركوك كرا، كه له ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌دا ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها جه‌خت له په‌له بكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره عه‌ره‌به‌كان كرایه‌وه و پشتیوانی له مافه‌كانی مامۆستایان و داواكارییه‌كانییان كرا، هه‌ر له كۆبونه‌وه‌یه‌شدا داوا له ڕاگه‌یاندنه‌كان كرا له كاتی شه‌ڕه‌كاندا ئه‌و دیمه‌نانه نه‌گوازرێته‌وه كه خزمه‌ت به دوژمنان بكات.
شێخ جه‌عفه‌ر، سوپاسی حزبه كوردستانییه‌كانی كرد‌و كه به‌رده‌وام هاوكار و پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوونه و سه‌باره‌ت به‌كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ش، ڕایگه‌یاند: "چه‌ندین جار پلانمان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه داناوه، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی حكوومه‌تی عێراقه كه به‌ربه‌ست دروست ده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌واده‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌كه‌شی شێخ جه‌عفه‌ر، گوتیشی: "هێزی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه كردووه".
باسنيوز
