سنە.. گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان دادگایی دەکرێت

 سنە.. گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان دادگایی دەکرێت
ئیجلال قەوامی، چالاکوانی مافی مرۆڤی کورد لە شاری سنە، کەلە ڕۆژانی ڕابردوودا بانگهێشتی دادگای ئینقلابی شاری سنە کرابوو، بڕیارە سبەینێ 2016 -11- 8 سێشەممە لەلایەن دادگای ئیقلابی شاری سنەوە دادگایی بکرێت.

بەپێی هەواڵی پێگە هەواڵییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، بەهۆی سکاڵای ئەنجومەنی شاری سنەوە، بەرەوڕووی دادگا کراوەتەوە.

ئەو چالاکوانەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەهۆی بڵاوکردنەوەی وتارێک لەسەر هەوڵی نایاسایی "ف، ز" بانگهێشتی دادگا کراوە و لە ئەنجامدا ڕۆژی داهاتوو دادگایی دەکرێت.

ئیجلال قەوامی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و گوتەبێژی ریکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی رەخنە و نووسینی وتار و چالاکییەکانییەوە، دەیان جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراوە.




باسنيوز
Top