باشیك.. 20 داعش كوژراوه و ژماره‌یه‌كیان به دیل گیراون
لیوا به‌هرام دۆسكی، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له باشیك ، ڕایگه‌یاند: "ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ته‌واوی باشیان كۆنترۆڵكردوه‌ته‌وه، له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه، ٢٠ چه‌كداری داعش كوژراوه و ٤ كه‌سیان به دیل گیراوه، به‌شێكیش خۆیان حه‌شار داوه و به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێین".
گوتیشی: "ئێستا ته‌واوی باشیك له ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه دایه، سه‌رجه‌م چه‌كدارانی داعش نه‌یانتوانی له شاره‌كه خۆیان ڕزگار بكه‌ن، چونكه له چوار لاوه گه‌مارۆ درابوون و به‌شێكیان به‌هۆی بێ خۆراكییه‌وه توانای جه‌سته‌یان له‌ده‌ست دابوو، لاواز ببون".
باس‌نیوز
