مەهاباد.. دوو بەندکراوی کورد لەسێدارە دران
بەپێی هەواڵێ ماڵپەڕی (هەنگاو) سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 2016 -11- 7 سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد بەناوەکانی ڕەحیم محەممەدپوور، و مەهدی، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بەڕێوە چووە.
ئەو دوو بەندکراوە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەرەوە سزای سێدارەی ٦ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی سەڵماس، ئورمیە و مەهاباد بەڕێوە چووە.
باسنيوز
